ئەمڕۆ چەند چەکدارێک بە ناوی ئاسایشەوە هەڵیانکوتایە سەر بنکەی پۆلیسی تاسڵوجە و بەگوێرەی زانیارییەکان دوو کەس بریندار بوون.
بە پێی زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە ١٠ی کانوونی یەکەم ، ژماره‌یه‌ك چه‌كدار به جلی مه‌ده‌نییه‌وه بەناوی ئاسایشەوە چونه‌ته بنكه‌ی پۆلیسی تاسڵوجه بە مەبەستی بینینی ئۆتۆمبێلێکیان کە پێشتر توشی روداوێكی هاتوچۆ بووه و ده‌ستی به‌سه‌ردا گیراوه و له بنكه‌كه‌دا هێڵراوه‌ته‌وه، له‌لایه‌ن پۆلیسی بنكه‌كه‌وه پێیان وتراوه كه یه‌كێكیان له‌گه‌ڵ وەستایەکی چاککردنەوەی ئۆتۆمبێلدا بچن و سەیری ئۆتۆمبێلەکە بکەن به‌ڵام ئه‌وان ره‌تیانكردوه‌ته‌وه.
دواتر دەمەقاڵێ لەنێوان چەکدارەکان و پۆلیسی بنکەکەدا دروستبووە و ئەو چەکدارانە تەقەیان کردووە و دوو پۆلیسی بنکەکەیان بریندار کردووە.
بە گوێرەی زانیارییەکان لە ئێستادا بریندارەکان لە نەخۆشخانەی سلێمانین و لێکولێنەوە بۆ رووداوەکە دەستیپێکردووە.
(سپی) پەیوەندی کرد بە پۆلیسەوە بەڵام وەڵامی نەداوە و تا ئێستاش هیچ لایەنێک روونکردەوەی نەداوە.