سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی زانیاری ورد له‌باره‌ی نرخی تاپۆكردنی خانوه زیاده‌ڕۆییه‌كان بڵاوده‌كاته‌وه و راشیده‌گه‌یه‌نێت، "ئه‌گه‌ر داواكار ئه‌وه‌ی عه‌ریزه‌كه‌ی داوه كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر یان خزمی پله‌یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بێت ئه‌وا خانوه‌كه‌ی به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ تاپۆ ده‌كرێت، ".
سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی سلێمانی له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، " پاره‌ی تاپۆكردنی خانوه ته‌جاوزه‌كان چه‌نده؟" ئه‌م پرسیاره‌مان زۆر لێده‌كرێ و هیچ رێگه‌یه‌كی ئاسانیش نییه بۆ وه‌ڵامدانه‌وه‌ی، هه‌یه ده‌پرسێ مه‌تری چه‌ندمان لێ وه‌رده‌گرن؟ به‌ڵام بابه‌ته‌كه به‌و شێوه‌یه نییه، به‌ڵكو دیاریكردنی پاره‌ی تاپۆكردنه‌كه له‌سه‌ر چه‌ند ئه‌گه‌رێك".
ئه‌وه‌شی رونكرده‌وه، ئه‌گه‌ر داواكار ئه‌وه‌ی عه‌ریزه‌كه‌ی داوه كه‌مئه‌ندامی سه‌نگه‌ر یان خزمی پله‌یه‌كی شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان بێت ئه‌وا خانوه‌كه‌ی به‌بێ به‌رامبه‌ر بۆ تاپۆ ده‌كرێت، خزمی پله‌یه‌كیش ته‌نها باوك، دایك، هاوسه‌ر، منداڵ ده‌گرێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر به‌وجۆره نه‌بێت ئه‌وا پاره‌ی تاپۆكردنه‌كه به دو به‌ش دیاریده‌كرێت".
شاره‌وانی سلێمانی ده‌شڵێت،"به‌شی یه‌كه‌می پاره‌ی تاپۆكردنه‌كه به نرخێكی ره‌مزی دیاری ده‌كرێت و ئه‌م به‌شه له ناوه‌ندی پارێزگادا هه‌تا روبه‌ری ٢٠٠ مه‌تر دوجا، له ناوه‌ندی قه‌زادا هه‌تا روبه‌ری ٢٥٠ مه‌تر دوجا، و له ناوه‌ندی ناحیه‌دا هه‌تا روبه‌ری ٣٠٠ مه‌تر ده‌ڕوات، به‌ڵام ئه‌گه‌ر روبه‌ری خانوه‌كه له‌وانه زیاتر بو ئه‌وا به‌شی دوه‌می پاره‌ی تاپۆكردنه‌كه به نرخی بازاڕ دیاریده‌كرێت كه له ناوه‌ندی پارێزگادا هه‌تا ٣٠٠ مه‌تر دوجا، له ناوه‌ندی قه‌زادا هه‌تا ٤٠٠ و له ناوه‌ندی ناحیه‌دا هه‌تا ٥٠٠ مه‌تر دوجا ده‌ڕوات".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، "به‌شی یه‌كه‌می پاره‌ی تاپۆكردنه‌كه كه به نرخێكی ره‌مزی دیاریده‌كرێت له سێ رێژه‌ی جێگیر و دو رێژه‌ی جوڵاو پێكهاتوه".
قیمه‌تی زه‌وییه‌كانیان ده‌خه‌مڵێندرێت، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دوو خانوو به هه‌مان روبه‌ر و به‌یه‌كه‌وه له ته‌نیشتی یه‌كتر دروست بكرێن و هه‌مان نه‌خشه و پێكهاته‌یان هه‌بێت ئه‌وا مه‌رج نییه به هه‌مان رێژه تاپۆ بكرێن چونكه له‌وانه‌یه خانویه‌كیان به‌ر رێژه‌ی (٣٥%) بكه‌وێ به‌ڵام ئه‌وه‌ی تریان به‌ر رێژه‌ی (٥%) بكه‌وێت".
ئه‌گه‌ر روبه‌ری خانویه‌كی ته‌جاوزی ناو شاری سلێمانی (٢٢٠) م٢ بێت و به‌ر رێژه‌ی (٥%) بكه‌وێ و لیژنه‌ی خه‌مڵاندنیش قیمه‌تی یه‌ك مه‌تری زه‌ویی ژێر ئه‌و خانوه به (٢) وه‌ره‌قه بخه‌مڵێنن، ئه‌وا:
هه‌تا روبه‌ری (٢٠٠)م٢ به رێژه‌ی (٥%) پاره‌ی تاپۆكردنی بۆ داده‌نرێت و ٢٠ مه‌تره‌كه‌ی تریش به نرخی بازاڕ پاره‌ی تاپۆكردنی بۆ داده‌نرێت، به‌م شێوه‌یه:
٢٠٠ لێكدانی ٢ وه‌ره‌قه = ٤٠٠وه‌ره‌قه
٥% لێكدانی ٤٠٠ = ٢٠ وه‌ره‌قه
كه‌واته روبه‌ری (٢٠٠)م٢ له خانوه‌كه به (٢٠) وه‌ره‌قه تاپۆ ده‌كرێت.
ئینجا ٢٠ مه‌تره‌كه‌ی تر به نرخی بازاڕ تاپۆ ده‌كرێت به‌م شێوه‌یه:
٢٠ لێكدانی ٢ وه‌ره‌قه = ٤٠ وه‌ره‌قه
كه‌واته ئه‌و ٢٠ مه‌تره‌ی تری به ٤٠ وه‌ره‌قه بۆ تاپۆ ده‌كرێت.
واته كۆی پاره‌ی تاپۆكردنی ٢٢٠ مه‌تره‌كه ده‌كاته ٦٠ وه‌ره‌قه.