پەتای وەرزی لە ئێستادا لە سلێمانی لەوپەڕی هێزی خۆیدایە


 پزیشکێکی بواری هەناوی شارەزا رایگەیاند" پەتای وەرزی لە سلێمانی لە ئێستادا لەو پەڕی هێزی خۆیدایە".

 لە پۆستێکدا، د. زانیار_ئاغال پزیشکی پسپۆڕی هەناوی دەڵێت " لە دەوامی یەک دوو ڕۆژی ڕابردوومان لە نەخۆشخانە، ژمارەیەک پیر و گەنج پەکیان کەوتووە بەم پەتایەی کە مانگێک لەمەوبەر هۆشیارم لەسەر دا خەڵک ئاگاداری خۆی بێت. بەشێک لەو نەخۆشە بەڕێزانە پێوویستیان بە چاودێری ووردە، بەڵام جێگە نییە لەبەر پڕ بوونەوەی شوێنی چاودێری. بەداخەوە هەبوو تیایدا گیانی لە دەستدا لە بەتەمەنەکان.

ئەو پسپۆرە لە درێژەی لێدوانەکەیدا دەڵێت" لەگەڵ ئەو دیمەنی ئەو هەموو نەخۆش و پەک کەوتەیە، چەند هەستێکی خەفەتە، هەست بە جوانییەکیش هەیە کە پزیشکان و کارمەندان و ئیداری نەخۆشخانەکە هێشتا لە دەوامدا ماون بە بێ مووچەی پێوویست لە کاتێکدا زۆرێک شوێن یان هەر دەوام ناکەن یان دەوامیان کردووە بە روبعی جاران".

د. زانیار ئاغال داوا لە هاوڵاتیان دەکات پابەند بن بە:

- ئەوەی نەخۆش کەوت خۆی قفڵ بکات لەماڵەوە و لە ماڵەوەش دوور بێت لە کەس و کار هەتا کەسی دیکە تووش نەکات.
 - دەمامک بکە کە تووش بوویت.
 - خۆ کوتان بۆ ئەوانەی پیرن، یان هەڵگری نەخۆشی درێژخایەنن
 - چارەسەر تەنها لای پزیشک نەک کەسی دیکە



PM:10:48:10/12/2023