دارایی هەرێم گرێبەستی وەرگرتنی (٢٠٠) ملیار دیناری دیکەی واژوو کرد

وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت" ئەمڕۆ گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دیناری دیکەمان وەک قەرز لە ڕێگای بانکی رەشیدەوە واژوو کرد". 

وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم، ئەمشەو دووشەممە لە رونکردنەوەیەکدا بڵاویکردەوە" ئەمڕۆ گرێبەستی وەرگرتنی ٢٠٠ ملیار دینارمان وەک قەرز لە ڕێگای بانکی ڕافیدەینەوە واژوو کردووە و چاوەڕوانین لە داهاتوویەکی نزیکدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتمان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق". 

ئاماژە بەوەشکراوە، لە چەند ڕۆژی ڕابردووشدا بە هەماهەنگی لەگەڵ نوێنەرایەتی هەرێم لە بەغداد سەرجەم ڕێکارەکان و گرێبەستی وەرگرتنی ٥٠٠ ملیار دیناریان لە ڕێگای بانکەکانی ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە واژوو کردووە و چاوەڕوانن لە نزیکترین کاتدا پارەکە بگاتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.     

دوێنێ وەزارەتی دارایی عێراق بڕیاریدا بە ناردنی ٧٠٠ ملیار دیناری دیکە بۆ هەرێمی کوردستان کە دواتر ئەو بڕە پارەیە لە شایستە داراییەکانی هەرێم بەپێی یاسای بودجە پاکتاو دەکرێت.                            


PM:09:18:11/12/2023