لێبوردنی نێودەوڵەتی: هێزە ئەمنییەکانی ئێران دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەرخۆپشاندەران

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر ٤٥ خۆپشاندەر.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی لە راپۆرتێکدا بڵاویکردۆتەوە " لە سەرەتای سەرهەڵدانی شوڕشی ژن ژیان ئازادی هێزە ئەمنییەکانی کۆماری ئیسلامی بۆ سەرکوتکردنی خۆپشاندەران دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر ٤٥ کەس".
 
لە راپۆرتەکەدا هاتووە" کە هێزە ئەمنییەکان بە شێوازێکی دڕندانە دەستدرێژی سێکسیان کردووەتە سەر ٢٦ پیاو، ١٢ ژن و ٧ منداڵ".

ئاماژە بەوەشدراوە کە لە نێوانیاندا کچێکی تەمەن ١٦ ساڵ و کۆڕێکی تەمەن ١٧ساڵ هەیە کە بە کۆمەڵ دەستدرێژی سێکسیان کراوەتەسەر.

رێکخراوی لێبوردنی نێودەوڵەتی رایشیگەیاندووە" کە کۆماری ئیسلامی مێژوویەکی دوورودرێژی هەیە لە پێشێڵکردنی مافەکانی مرۆڤ و ئاستی مامەڵە لەگەڵ ژنان و کەمینەکان لە خراپترین ئاست دایە".

هەروەها کۆماری ئیسلامی بە جیندین پێشێلكردنی مافەکانی مرۆڤ تۆمەتبار کراوە لەوانە " ئەشکەنجەدان، زیندانیکردن و بێسەروشوێنکردنی زۆرەمڵێ و لەسێدارەدان، کیپکردنی ئازادی رادەربرین و رۆژنامەگەری...".



PM:08:09:13/12/2023