کاردانەوەی لاپۆرتا دوای شکستەکەی بەرامبەر ئەنتوێرپ

 لە گەڕی شەشەم و کۆتای قۆناغی کۆمەڵەکانی خولی یانە پاڵەوانەکانی ئەوروپا، بەرشەلۆنە بە یانەی ڕۆیاڵ ئەنتوێرپی بەلجیکی3-2 شکستی هێنا.
 ڕۆژنامەی مۆندۆ دیپۆرتیڤۆ بڵاویکردەوە کە یانەی بەرشەلۆنە دۆڕا و وێنەیەکی خراپی بەرامبەر ئەنتۆرب پێشکەش کرد، لە یارییەکدا کە تیایدا بلاوگرانا چەندین کەموکورتی بەرگریان نیشاندا، شکستە چاوەڕواننەکراوەکەش سووتەمەنی هەستی خراپی یارییەکانی ئەم دواییە دەکات و پێدەچێت خوان لاپۆرتای سەرۆکی یانەکە پێی خۆش نەبووبێت بەهیچ شێوەیەک، کە لە کۆتایی یارییەکەدا لەکاتی هاتە خوارەوە، بۆ ژووری جلگۆڕین بۆ ئەوەی ڕاستەوخۆ قسە لەگەڵ چاڤی هێرناندێز و تیپەکە بکات و هانیان بدات
 کامێراکان وێنەیان گرتووە کە لاپۆرتا دێتە خوارەوە بۆ ناوچەی ژووری جلگۆڕین و بە ڕووخسارێکی زۆر جددیەوە و خەمبار دەبینرێت، بە شێوەیەکی دیار لە شکستەکە نائومێد بووە.

 دوای چەند ساتێک لاپۆرتا و باقی بەڕێوەبەرەکان یاریگای ڕۆیاڵ ئەنتۆرپیان بەجێهێشت و سەرۆکی یانەکە هیچ جۆرە لێدوانێکی نەدا، چونکە نائومێدی شکستەکەی بەرامبەر ئەنتۆرپ ڕوون بوو و خراپترین ڕێگە بوو بۆ داخستنی قۆناغی کۆمەڵەکانی چامپیۆنزلیگ .


AM:11:37:14/12/2023