بانکی ناوەندی لەسەر ناردنی دۆلاری کاش بۆ عێراق لەگەڵ شاندێكی ئەمریكا رێككەوتن

بانكی ناوەندی عێراق رایدەگەیەنێت" ئەمریكا ڕەزامەندی نیشانداوە بۆ ناردنی دۆلاری كاش لە ساڵی داهاتوودا". 

بانکی ناوەندی عێراق دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٤ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" شاندێکی بانکی ناوندی کۆبوونەوەکانی لەگەڵ شاندی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا و گەنجینەی ئەمریکا لە دوبەی کۆتایی پێهێناوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، لە كۆبونەوەكەدا عێراق و ئەمریكا ڕێککەوتن كە لە ساڵی تازەدا دۆلاری كاش بێتە عێراق، ئەویش بەمەبەستی بەهێزكردنی توانای بانكەكانی عێراق و بەرزكردنەوەی تاوانی نێودەوڵەتییان.

لە ڕاگەیەندراوەکەدا لە زاری عەلی عەلاق پارێزگاری بانکی ناوەندی عێراقەوە هاتووە" بانکی ناوەندی سوورە لەسەر پاڵپشتیکردنی بانکە عێراقییەکان و بەرزکردنەوەی تواناکانیان و ئامادەکردنیان بۆ کارکردن بەپێی پراکتیکە نێودەوڵەتییەکان". 


PM:01:38:14/12/2023