دادگای فیدراڵی: سەرجەم ماڵپەڕە سێکسییەکان لە عێراق بلۆک دەکرێن

كەمێك پێش ئێستا دادگای باڵای فیدراڵی عێراق، بڕیاریدا بە ڕاگرتن و بلۆککردنی سەرجەم ماڵپەڕە سێکسییەکان لە عێراق. 

دادگای باڵای فیدراڵی عێراق دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند" دادگا بڕیاریدا بە پشتبەستن بە بڕگەکانی ماددەی (٣٩) لە پەیڕەوی ناوخۆی دادگای باڵای فیدراڵی ژمارە (١)ی ساڵی ٢٠٢٢، بڕیاری پابەندکردنی هەردوو وەزیری پەیوەندییەکان و سەرۆکی دەستەی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی پابەندکراون بە راگرتن و بلۆککردنی هەموو سایتە نەشیاوەکان لە سەرتاسەری عێراقدا". 

سکاڵاکە پێشتر لە لایەن باسم خەزعەل خەشان ئەندامی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکرابوو. 

لە مانگی ئەیلولی ساڵی ٢٠١٥ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق دەنگی بە بڕیارێکدا کە پێویستە وەزارەتی پەیوەندییەکان بلۆککردنی ماڵپەڕە  نەشیاوەکان لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان جێبەجێ بکات، بەڵام بڕیارەکە بە تەواوی جێبەجێنەکرا.


PM:03:03:14/12/2023