کەشناسی هەرێم: زۆرترین باران لە سنووری پارێزگای سلێمانی باریووه‌

بەرێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێمی سەر بە وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندن ئاماری بڕی بارانبارینی (٢٤) کاتژمێری رابردووی ناوچە جیاجیاکانی بڵاوکردەوە کە زۆرترین باران لەو ماوەدا لە سنووری پارێزگای سلێمانی باریووە. 

بەپێی داتاکەی کەشناسی هەرێم کە وێنەیەکی دەست ماڵپەڕی (سپی میدیا) کەوتووە، ئاماژەی بەوەکراوە، زۆرترین بڕی باران بارین لە (٢٤) كاتژمێری ڕابردوودا له‌ ناوچەی بەرزنجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی باریووه‌ کە (٥٦.١) ملیم بووه‌، هەروەها لە پارێزگای هەولێر بەشێوەى دڵۆپ دڵۆپ باران باریووە

داتای بڕى بارانبارینى ناوچە جیاوازەکانى دیکەی هەرێم لە (٢٤) کاتژمێرى ڕابردوودا بەم شێوەیەیە:


PM:03:22:14/12/2023