ئاسایشی هه‌ولێر ڕایدەگەیەنێت" ڤاینه‌رێکی تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان به تۆمه‌تی ته‌قه‌كردن و خۆنمایشكردن ده‌ستگیركرا".
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی هه‌ولێر، دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنج شەممە له ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه" له درێژه‌ی هه‌ڵمه‌تی ڕوبه‌ڕوبونه‌وه‌ی قه‌ده‌غه‌كردنی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و بڵاوكردنه‌وی وێنه و گرته ڤیدۆی كاتی ته‌قه‌كردن له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان، دوای وه‌رگرتنی ڕه‌زامه‌ندی دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی ئاسایشی هه‌ولێر تۆمه‌تبار (م، ح ، ع) كه كاری ڤاینه‌ری ده‌كات له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان له‌لایه‌ن هێزه‌كانمانه‌وه ده‌ستگیركرا، به تۆمه‌تی هه‌ڵگرتنی چه‌كی بێ مۆڵه‌ت و خۆنمایشكردن به چه‌ك و بڵاوكردنه‌وه‌ی گرته‌ی ڤیدۆی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان كه كارێكی قه‌ده‌غه‌یه".
ئاماژەی بەوەشکردووە، هه‌ركه‌سێك چه‌كی بێ مۆڵه‌تی لابێت یان گرته ڤیدۆی چه‌ك و كاتی ته‌قه‌كردنی له تۆڕه‌كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان بڵاوبكاته‌وه به بڕیاری دادگا له لایه‌ن هێزه‌كانیانه‌وه ده‌ستگیرده‌كرێت.