به فه‌رمانی سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، چوار ناحیه له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هێنرانه كایه‌وه و سنووری ئیداری نوێ بۆ ژماره‌یه‌ك گوند و ناحیه‌ی دیكه دیاریده‌كرێت، فه‌رمانه‌كه له‌مڕۆ ١٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ كه رێكه‌وتی ده‌رچوونیه‌تی ده‌چێته بواری جێبه‌جێكردنه‌وه.
ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ١٤ی كانوونی یه‌كه‌می ٢٠٢٣ به فه‌رمانی مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی(ماوە بۆ درێژکراوە) هه‌رێمی كوردستان چوار ناحیه‌ی نوێ له سنووری پارێزگای هه‌ولێر هێنرانه كایه‌وه.
ئه‌و ناحیانه‌ی هێنراونه‌ته كایه‌وه بریتین له:
یه‌كه‌م: هێنانه كایه‌ی ناحیه‌ی كۆڕێ و لكاندنی به قه‌زای پیرمام.
دووه‌م: هێنانه كایه‌ی ناحیه‌ی به‌ستۆڕه و لكاندنی به قه‌زای پیرمام.
سێیه‌م: هێنانه كایه‌ی ناحیه‌ی بناری سه‌فین و لكاندنی به قه‌زای پیرمام
چواره‌م: هێنانه كایه‌ی ناحیه‌ی بێستانه كه ناوه‌نده‌كه‌ی گوندی بێستانه ده‌بێت و ترازاندنی له قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر.
هه‌ر له چوارچێوه‌ی ئه‌م فه‌رمانه‌دا ژماره‌یه‌ك ناحیه و گوندیش سنووری ئیداری نوێیان بۆ دیاری كراوه كه پێشتر له سنووری قه‌زا و ناحیه‌ی دیكه‌بوون به‌م شێوه‌یه‌ی خواره‌وه:
یه‌كه‌م: ترازاندنی ناحیه‌ی داره‌شه‌كران، به ته‌واوی گونده‌كانیه‌وه له سنووری قه‌زای خه‌بات و لكاندنیان به قه‌زای پیرمام.
دووه‌م: ترازاندنی گونده‌كانی (شیوه‌پیران، ره‌سول بچكۆل) له ناحیه‌ی شۆڕش سه‌ر به قه‌زای كۆیه و لكاندنیان به ناحیه‌ی بێستانه.
سێیه‌م: ترازاندنی گونده‌كانی (كانی بزره، رولكه، هه‌یته كوژه، شاقازی، حه‌سه‌ن موتریب، سۆفی برایم، پونگینه، میره‌كانی خدر، چاله‌گرده‌ره، ئازیانه، قه‌شقه، خوڕخوڕ، دووشیوان، په‌لكانه له قه‌زای قوشته‌په، لكاندنیان به ناحیه‌ی بێستانه له قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر.
چواره‌م: ترازاندنی گونده‌كانی (بێستانه‌ی گه‌وره، سه‌رمه‌زرا، بێستانه‌ی بچووك، ئۆمه‌ره سۆر) له قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر، لكاندنیان به ناحیه‌ی بێستانه له قه‌زای ده‌شتی هه‌ولێر.