ڤیدیۆ.. یەریڤان نورەدین گۆرانیەكی نەجمەدینی غوڵامی دەڵێتەوە

گۆرانیبێژی دیاری باشووری کوردستان یەریڤان هەڵەبجەی نوێترین گرتە ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە.

یەریڤان لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک نوێترین ڤیدیۆی خۆی بڵاوکردەوە، وەک دەردەکەوێت ناوبراو لە گرتە ڤیدیۆکەدا گۆرانییەکی بە ناوبانگی هونەرمەند نەجمەدینی غوڵامی بە ناوی (هەر هەمووتان هاژەی خوێنن، یەکە یەکە دڵن بۆ من) دەڵێتەوە کە ئەمەش دەبێتە مایەی خۆشحاڵی بینەرەکانی. 

یەریڤان نورەدین، ساڵی (١٩٩١) لە شاری هەڵەبجەی شەهید لە دایكبووە و خاوەنی بەهرەی دەنگخۆشییە لە بواری گۆرانیدا، یەریڤان لە قۆناغی منداڵیدا، لە خولی هاوینەی منداڵپارێزدا فێری موزیک بووە و دواتر لەگەڵ هەڵکشانی تەمەندا خەونەکانی ئەمیش بالا دەکەن و عەشقەکەی بۆ فێربوونی زیاتری موزیک دەیباتە پەیمانگەی هونەرە جوانەكان، دواتریش كۆلێجی هونەرە جوانەكانی زانكۆی سلێمانی تەواو دەکات و لە گروپی موزیكی لوڕ دەبێت بە یەکێک لە ژەنیارە چالاکەکان، جگە لەوەش یەریڤان وەک ئەکتەر لە درامایی (گەردەلوول) بەشداری کردووە، ناوبراو خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپێکە. 


PM:01:06:15/12/2023