سەرۆک وەزیرانی عێراق بە مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان وت" بەپێی ئه‌و قه‌رزانه‌ی بۆهەرێم نێردراوه بریار دەدرێت لە یاسای بودجه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پارانه‌ی بۆی نێردراوه كه‌متر بوون بێگومان پاره‌ی دیكه‌ی بۆ ده‌نێرین".
سەرۆک وەزیرانی عێراق محه‌مه‌د شیاع سودانی لە نوێترین لێدوانی‌دا سەبارەت بە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم رایگەیاند" ده‌مه‌وێت موچه‌ی سه‌رجه‌م فه‌رمانبه‌ر و موچه‌خۆرانی هه‌رێم به‌بێ كێشه ره‌وانه بكرێت، ئێمه نامانه‌وێت موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران دوابخه‌ین، به‌ڵام ئه‌وه‌ی ئێستاش نێردراوه وه‌كو قه‌رز بووه".
سه‌باره‌ت به‌موچه‌ی سێ مانگی کۆتایی ئه‌مساڵ رایگەیاند" كۆتایی ئه‌م مانگه حسابات له‌نێوان به‌غداد و هه‌رێمی كوردستان ده‌كرێت، بەپێی ئه‌و قه‌رزانه‌ی بۆی نێردراوه بریار دەدرێت لە یاسای بودجه، ئه‌گه‌ر ئه‌و بڕه پارانه‌ی بۆی نێردراوه كه‌متر بوون بێگومان پاره‌ی دیكه‌ی بۆ ده‌نێرین".