ڤیدیۆ.. عەزیز وەیسی گۆرانی (ئینستاگرامی) بڵاوکردەوە

گۆرانیبێژی كوردی رۆژهەڵاتی کوردستان عەزیز وەیسی، بەرهەمێکی نوێی لە شێوەی ڤیدیۆ کلیپ بە ناوی (ئینستاگرام) بڵاوکردەوە. 

عەزیز وەیسی لە كەناڵی یوتیوبی تایبەتی خۆی ڤیدیۆ كلیپی (ئینستاگرامی) بڵاوكردەوە كە تێكستی گۆرانییەكە لەلایەن عەزیز وەیسی و ئارام شەیدا نوسراوە، هونەرمەند خۆی ئاوازەكەی داناوە، پەیمان زەمانی كاری دەرهێنانی بۆ كردووە. 

ساڵی ڕابردووش عەزیز وەیسی لەگەڵ ژینای کچی بۆیەکەم جار بەرهەمێكیان بەشێوەزاری هەورامی بە ناوی (كاكە لە چەماو بێت) بڵاوكردەوە، لە ناوەڕاستی ئەمساڵیشدا ئەو كلیپێكی دیکەیان بەناوی (بژوێنە) ڵاوكردەوە. 

عەزیز وەیسی له‌ ساڵی ١٩٦٨ له سەلاسی باوەجانی سەر بە پارێزگای کرماشانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان لە دایکبووە، یەکێکە لە گۆرانیبێژە میللیەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و زیاتر گۆرانیەکانی لە شێوەی بەستە و هەڵپەڕکێیە. 


PM:04:38:16/12/2023