ڤیدیۆ.. بڵند ئیبراهیم بەرهەمێکی هاوبەش بڵاودەکاتەوە

دوای دابڕانی بۆ ماوەیەک لە کاری هونەری، هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد بڵند ئیبراهیم بەمزوانە نوێترین کاری هونەری خۆی بەشێوەی هاوبەش بڵاودەکاتەوە. 

دواینیوەڕۆی ئەمڕۆ شەممە بڵند ئیبراهیم لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووک تیزەری نوێترین بەرهەمی بڵاوكردەوە كە بە دووقۆڵی لەگەڵ بێرژین كاپلان وتویەتی.

بەرهەمە نوێکەی ئەو دوو گۆرانیبێژە لە تێكستی سەلمان شێخ مەمیە، بڕیارە بەمزوانە بەشێوەی ڤیدیۆ کلیپ بڵاویبکەنەوە. 

بڵند ئیبراهیم لە ساڵی (١٩٧٧) لە پارێزگای دهۆک لە دایکبووە و خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپە. 


PM:04:46:16/12/2023