ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی سه‌ر به حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان گرته ڤیدیۆییه‌كی بڵاوكرده‌وه و تیایدا پیشانیدا كه به‌شێك له هێزه‌كانی پێشمه‌رگه مووچه‌ی مانگی ئه‌یلولیان لە رێگەی "هه‌ژماری من"ه‌وه وەرگرت.
به‌گوێره‌ی ئه‌و گرته ڤیدیۆییه‌ی كه فه‌رمانگه‌ی میدیا و زانیاریی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌و پێشمه‌رگانه‌ی مووچه‌یان له‌رێگه‌ی هه‌ژماری منه‌وه وه‌رگرتووه، به‌ئه‌رێنیی وه‌سفی پرۆسه‌كه ده‌كه‌ن و به هه‌نگاوێكی سه‌ركه‌وتووی باس ده‌كه‌ن.
به‌گوێره‌ی وه‌زاره‌تی دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، به تەواوبوونی پرۆژەی هه‌ژماری من، کەرتی بانکی لە هەرێمی کوردستان گۆڕانکاری و پێشکەوتنی گەورە بەخۆیەوە دەبینێت.
پرۆژەی هەژماری من پڕۆژه‌یه‌كی بانكی حکومەتی هەرێمی کوردستانە( ماوە بۆ درێژکراوە) بۆ بەرەوپێشبردنی کەرتی بانکی و بەدیجیتاڵکردنی پارەدان بۆ زیاتر لە یەک ملیۆن فەرمانبەر، کارمەندانی هێزە ئەمنییەکان و خانەنشینی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە ئەمەش پشتبەستن بە مامەڵەی کاش کەمدەکاتەوە.