چۆن خۆت لە پەتای وەرزی دەپارێزیت؟


ساڵانە بەهۆی دابەزینی پلەکانی گەرما لەوەرزی پایز وزستاندا، پەتای وەرزی" ئەنفلۆنزای" کە جۆریکی نەخۆشی ڤایرۆسیە ڕوو لەبەرزبونەوە دەکات بۆ ئەم مەبەستەش پێویستە چەند ڕێگایەکی خۆپاراستن و چارەسەر بگرینە بەر تاوەکو توشبووەکە تەندروستی بگەڕێتەوە باسی ئاسا یی خۆی.

پەتایی وەرزی چییە؟
پەتای وەرزی یاخود ئەنفلۆنزای وەرزی، بریتیە لەو نەخۆشییە گواستراوەی کە توشی کۆئەندامی هەناسەدانی مرۆڤ دەبێت بەهۆی ڤایرۆسی جۆی ئەی و بی توشی مرۆڤ دەبێت و کار لەسەر بەرگری لەشی کەسی توشبوو دەکات کەئەمەش بۆهۆی جیاوازی بەرگری لەشی مرۆڤەوە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی تر دەگۆڕێت، ماوەی توشبوون بەنەخۆشیەکە لەنێوان 7 بۆ 14 ڕۆژدایە لەوماوەیەدا لەسەرەتادا نەخۆشەکە هەست بە نیشانەکانی ناکات دواتری لەبەخۆی نیشانەکانیەوە توشبوەکە نیگەراندات دواتر لەکۆتای ماوەیدا نەخۆشەکە دەگەڕێتەوە باری ئاسایی خۆی.

چۆنێتی گواستنەوەی:
دابەزینی پلەکانی گەرما لەوەرزی پایزو زستاندا کاریگەری زۆری دەبێت بۆ بڵاوبنەوەی ئەم نەخۆشیە بەهۆی زیادبونی چالاکی ئەو ڤایرۆسە، بەشێوەیەکی سەرەکی ئەنفلۆنزای وەرزی گواستنەوەی لەنێوان کەسی توشبوو بۆ کەسی ساغ زۆر بەهێزە کە بەهۆی نزیکبونەوە و دەردراوەکانی لەشی کەسی توش بوو بەرکەوتنی لەلایەن کەسی ساغ لەماوەی تەنها 20 چرکەدا ئەو ڤایرۆسە دەگوازرێتەوە، بەڵام نیشانەکانی لەپاش 7 بۆ 24 کاتژمێر دەردەکەون، کە ئەمەش بۆهۆی جیاوازی ئاستی بەرگری لەشی مرۆڤەکانەوە لەکەسێکەوە بۆ کەسێکی ترتوندی نەخۆشەکە دەگۆرێت.

ڕێگاکانی گواستنەوە
1. نزیک بونەوە لە کەسی توشبوو بەتایبەت لەکاتی پژمیندا کە نابێت دووری نیوان کەسی توش بوو و مرۆڤی ئاسایدا کەمتربێت لە 2 مەتر .
2. بەرکەوتنی ڕاستەوخۆ وەک تەوقەکردن و ماچکردن و باوەشپیاکردن.
3.بەکارهێنانی کەرەستەی کەسی توشبوو وەک پەرداخ، کەوچک هەندێک ئامێری تایبەتی کەسی توشبوو وەک مۆبایل و قەلەم و هتد.
4.هەواگۆرکێی ژوور بەتایبەتی لەشوێنەگشتیەکاندا وەک خوێندنگاو فەرمانگەکان کە ڕێگرە لە بڵاوبونەوەی نەخۆشیەکە.

نیشانەکانی پەتای وەرزی:
سەرەتا بەسوربونەوەی قورگ دەست پێدەکات دواتر نیشانەکانی تری تێدا دەردەکەوێت وەک
1. هەڵئاوسانی ئاڵوەکان و سوربونەوەیان.
2. سەرئێشەو لاوازی جەستە.
3.دەردانی شلەی لووت واتە هەڵامەت.
4.کۆکە کە هەندێک جار بەهۆی هەوکردنی سیەکان کۆکەکە بەڵغەماویە و توندە.
5.ماندوو بون و شەکەتی. 
6.تا و دەردانی ئارەق.
7.لەکاتی قوتدانی خواردندا نەخۆشەکە هەست بەناڕەحەتی دەکات.

خۆپاراستن و چارەسەرە سروشتی و پزیشکیەکان:
ئەنفلۆنزای وەرزی یەکێکە لەو نەخۆشیانەی کە ساڵانە لەزۆربەی زۆری وڵاتان بڵاوە ، کارلەسەر بەرگری لەش دەکات بۆیە باشترە بەشێوەیەکی سروشتی چارەسەری نەخۆشیەکە بکەین چارەسەرە پزیشکیەکان تەنها هۆکارێکن بۆکەمکردنەوەی نیشانەکان، بەڵام لە مناڵی ساواو کەسانی بەتەمەن و ئافرەتی دوگیان و کەسانێک نەخۆسیەکی تری درێژخایەنیان هەیە پێویست بەچارەسەری پزیشکی پێویستە.

چارەسەرە سروشتیەکان بریتین لە خواردنی ئەو خواردنانەی کە دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی وەک پرتەقاڵ، سێو،سندی، لالەنگی، کیوی، هەنار ئەومیوانە کارلەسەر بەرزبونەوەی بەرگری لەشدەکەن، هەروەها خۆشتن بەئاوی شلەتێن تاوەکو بەرگری لەش بەهێزبێت لەبەرامبەر نەخۆشیەکە، حەوانەوەی کەسی توشبوو لە ژورێک بەمەرجێک ئاڵوگۆی هەوای تێدابێت واتە هەوای پاکبێت، کەسی توشبوو دورکەوێتەوە لەخواردنەوەی شیری گەرم بەتایبەت لەوکاتەی ئالوەکان و قورگی توشی هەوکردن بوون، چونکە وادەکات ئەو بەکتریایانەی کە بونەتە هۆکاری هەوکردنەکە چالکتربن و هەوکردنەکە زیاتربێت.

چارەسەری پزیشکی: ئێستا و لەگەڵ پێشکەوتنی پزیشکی ڤاکسن و کوتانی دژی نەخۆشی ئەنفلۆنزای وەرزی پەیدا بووە کەکاریگەری زۆر باشی هەیە لەسەر مرۆڤ بەتایبەت بۆ ئەوکەسانەی کەبەرگری لەشیان لاوازەو بەشێوەیەکی قورس توشی ئەم نەخۆشیەدەبن، خۆشبەختانە ئێستا ساڵانە ئەم ڤاکیسنە لەهەرێمی کوردستانیش بەردەستەکە ساڵانە یەکجار بۆکەسی گەورە لەژێرپێس دەدرێت.

هەندێک دەرمانی دژە بەکتریا دەتوانرێت بەکار بهێنرێت لەژێر ڕێنمایی پزیشکی پسۆڕی ئەو بوارە بۆ کەمکردنەوەی نیشانەکانی ئەم نەخۆشییە وەک هەوکردنی ئاڵوەکان و کۆئەندامی هەناسە دژە بەکتریای ئەمۆکسلین بەکار بهێنرێت، بۆ ڕەوانەوەی ئازاریش دەتوانرێت پاراسیتۆڵ بەکار بهێنرێت، بۆئاگاداری کەسی توشبوو هەتاوەکو ڤایرۆسەکە ماوەی چالاکی توشبونەکەی خۆی تەواونەکات هیچ جۆرە دەرمانێک کاریگەریەکی ئەوتۆی نابیت، بەتایبەت نەخۆشی دەبێت دوربکەوێتەوە لەبەکارهێنانی دەرزی تێکەڵە کە بریتیە لە دایکلۆفین و دیکسامیسازۆرن کەئەمە بەرگری لەش دوای بەکارهێنانی لاوازدەکات.

د.سەرخێڵ ئاراز



PM:11:28:17/12/2023