شاسوار عه‌بدولواحید: جەخت لە پاراستنى دەنگەکانى خەڵکی کەرکوک دەکەینەوە

سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ ڕایدەگەیەنێت" جەخت لە پاراستنى دەنگەکانى خەڵکی کەرکوک دەکەینەوە". 

شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە گەیشتە شاری کەرکوک و لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند" ئەمڕۆ ڕۆژێکی مێژووی گرنگە بۆ کەرکوک داواکارم لە سەرجەم هاوڵاتییان دەنگ بدەن، لە ناو دەنگدانەکەدا دەنگ بدەن بەهێزێک کە بتوانێت شارەکە بگۆڕێت". 

وتیشی" بۆ بانگەشە نەهاتووم بۆ کەرکوک، بەڵکو بۆ جەختکردنەوە لە پاراستنى دەنگەکانى خەڵکی کەرکوک هاتووم".

سەرۆکی نەوەی نوێ ڕاشیگەیاند" رەنگە ئەو دەرفەتەی ئەمڕۆ هاتووەتە پێش بۆ خەڵکی کەرکوک تا (١٨) ساڵی دیکە دووبارە نەبێتەوە". 

لە كاتژمێر (٧:٠٠)ی به‌یانی ئه‌مڕۆوە پڕۆسەی دەنگدانی گشتی بۆ هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاکان لە (١٥) پارێزگای عێراق به‌ كه‌ركوك و ناوچه‌ كوردستانییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم دەستیپێکرد و بڕیاره‌ تا کاتژمێر (٦:٠٠)ی ئەم ئێوارەیە بەردەوام بێت.


PM:12:11:18/12/2023