ڤیدیۆ.. کچی خانمە هونەرمەندێکی بەناوبانگ بۆیەکەمجار لەگەڵ دایکی گۆرانییەک دەڵێتەوە

گۆرانیبێژی ناسراوی كورد چۆپی فەتاح لە نوێترین دەرکەوتنیدا بۆیەکەمجار گۆرانییەک لەگەڵ کچەکەی دەڵێتەوە. 

چۆپی له‌ هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له‌ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی (فەیسبووک)، تازەترین گرتە ڤیدیۆی خۆی لەگەڵ (لیڤیای) کچی بڵاوکردەوە، وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت چۆپی لەگەڵ کچەکەی بەشێک لە گۆرانی (ئەو کچە کوردە نازدارە) دەڵێنەوە کە بوونەتە مایەی خۆشحاڵی بیسەر و بینەرەکانیان. 

چۆپی فەتاح لە ساڵی ١٩٨٣ لە شاری کەرکوک لە دایکبووە، لە تەمەنی سێ ساڵیدا بووە بنەماڵەکەی ئەو شارەی بەجێھێشتووە و لە وڵاتی ھۆڵەندا جێگیر بوون، لە ساڵی ٢٠٠٣ یەکەمین ئەلبومی گۆرانی خۆی بڵاوکردووەتەوە، لە ساڵی ٢٠١٧ بۆ دووەمجار هاوسەرگیری کردووەتەوە و لە ئێستادا خاوەنی کچێکە بە ناوی (لیڤیا).


AM:11:15:19/12/2023