ئەو كەسانەی هێرشیان كردە سەر گەنجێكی كورد لە کەرکوک دەستگیر دەکرێن

پۆلیسی كەركوك بڕیاریدا بە پێكهێنانی لیژنەیەكی لێكۆڵینەوە بۆ بەدواداچوون و دەستگیركردنی ئەو كەسانەی هێرشیان كردە سەرگەنجێكی كورد.
ئەمڕۆ چوارشەممە٢٠ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، لیو كاوە غەریب، بەڕێوەبەری پۆلیسی كەركوك، چاوی كەوت بەو گەنجە كوردەی شەوی رابردوو لەنزیك باڵەخانەی پارێزگای كەركوك چەند عەرەبێک هێرشیان کردە سەری و بەهۆیەوە قۆڵێكی شكاو زیان بەر ئۆتۆمبێلەكەی كەوت. 

بەپێی زانیارییەكان ئەو گەنجە لە ماڵی خوشكێكی خۆی بوە و لەكاتی گەڕانەوەی و تێپەڕبوونی لە نزیك بینای پارێزگای كەركوك، هێرشیكراوەتە سەرو هۆكاری هێرشەكەش تەنها لە بەركردنی جلی كوردی بووە.



PM:02:38:20/12/2023