وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند " لە هەولێر ١٠ سەنتەری مەساج داخران و ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر".
ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، بەشی چاودێری تەندوستی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند " بە هەماهەنگی لەگەڵ تیمەکانی چاودێری تەندروستی لە بەڕێوەبەرایەتی پاراستنی تەندروستی هەولێر، هەروەها بە هەماهەنگی قایمقامیەتی قەزای عەینکاوە، پشكنیان بۆ چەندین سەنتەری مەساج و شوێنی تاتۆ ئەنجامدا".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە، بەهبەهۆی پابەند نەبوون بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و جێبەجێنەكردنی ڕێنماییەكان بڕیاری داخستن بۆ ١٠ سەنتەری مەساج و ٢ شوێنی ئەنجامدانی تاتۆی لەش دەرچووە.
هاوكات سەرپێچیكارانیش ڕێكاری یاساییان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.