حاکم شێخ لەتیف: نەک نەمان بردۆتەوە، بەڵکو بەشێوەی دەستوری کەرکوکمان بۆ هەتاهەتایە دۆڕاند

حاکم شێخ لەتیف پەرلەمانتاری پێشوی عێراق، سەبارەت بە چارەنوسی کەرکوک لەپەڕەی تایبەتی خۆی بابەتێکی نوسیوە و دەڵێت: "کەرکوکمان دۆڕاند، گەورەترین تاوانی سیاسیەکانی کورد لەدوای روخانی سەدام و نوسینەوەی دەستور ئەوە بوو کە چارەنوسی کەرکوک و ناوچەکانی تریان خستە  سەر ڕاپرسیەوە بە گویرەی مادەی ۱٤٠". 

ئەمڕۆ پێنج شەممە ٢١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣، حاکم شێخ لەتیف پەرلەمانتاری پێشوی عێراق  ڕایگەیاند "بۆ یەکەم جارە لە کەرکوک ریژەی دەنگی پێک هاتەی عەرەب هیندەی کوردە و بگرە زیاتریشە، لەگەل تورکومان زۆر لەکورد زیاتریشە وە بێ گومان عەرەب و تورکومان سەبارەت بە چارەنوسی کەرکوک یەکدەنگن، بۆیە ئەوەی لێی دەترساین رویدا".

وتیشی" 
لەوەش خراپتر  وەک جاران دوبارە دەستیان داوەتە چەواشەکاری گوایا هەندێ حیزب بونەتە هۆی کەم بونەوە یان لەدەست دانی کوسی کورد، ئەویش بەمەبەستی بەلادا ڕیبردنی زەینی خەلک لەسەر ئەسڵی بابەتەکە کە لەسایەی  ئەو تاوانەی کردیان سەرەتا وە هەروەها دواتریش کارنەکردنیان بۆ جیبەجی کردنی مادەکە لەدواتردا".

دەقی وتارەکە:


حاکم شێخ لەتیف، سەبارەت بە چارەنوسی کەرکوک:
گەورەترین تاوانی سیاسیەکانی کورد لەدوای روخانی سەدام و نوسینەوەی دەستور ئەوە بوو کە چارەنوسی کەرکوک و ناوچەکانی تریان خستە  سەر ڕاپرسیەوە بە گویرەی مادەی ۱٤٠
لەوەش خراپتر ئەوە بوو کە دوای ئەوەو لەکاتیکدا خۆیان دەسەلاتدار بوون لەو ناوچانە کاریان نەکرد بۆ جێبەجێ کردنی ئەو مادەیە
ئیمە لە خولی خۆماندا پڕۆژەشمان پیشکەش کرد بەلام بە پیرمانەوە نەهاتن
ساڵی ۲٠۱۹ کە یاسای ئەنجومەنی پاریزگاکان هەموار کرا نوسینیکم نوسی و وتم ئەگەر فریا نەکەوین ( ئەگەری لەدەست دانی کەرکوک و ئەو ناوچانەمان بۆ هەتا هەتا هەیە).
ئیستا بەداخەوە ئەوە هاتۆتە دی
بۆ یەکەم جارە لە کەرکوک ریژەی دەنگی پێک هاتەی عەرەب هیندەی کوردە و بگرە زیاتریشە
لەگەل تورکومان زۆر لەکورد زیاتریشە
وە بێ گومان عەرەب و تورکومان سەبارەت بە چارەنوسی کەرکوک یەکدەنگن
بۆیە ئەوەی لێی دەترساین رویدا
کەچی ئەو حیزبانەی کە لەوپەڕی تواناو دەسەلاتی کوردا ئەو تاوانە گەورەیان بەرامبەر کەرکوک و نیوەی خاکی کوردستانن کرد، سەرگەرمی ئاهەنگی خۆشی بردنەوەی چەند کورسیەکی کاتین. 
لەوەش خراپتر  وەک جاران دوبارە دەستیان داوەتە چەواشەکاری گوایا هەندێ حیزب بونەتە هۆی کەم بونەوە یان لەدەست دانی کوسی کورد
ئەویش بەمەبەستی بەلادا ڕیبردنی زەینی خەلک لەسەر ئەسڵی بابەتەکە کە لەسایەی  ئەو تاوانەی کردیان سەرەتا وە هەروەها دواتریش کارنەکردنیان بۆ جیبەجی کردنی مادەکە لەدواتردا
وە هەروەها لە ئەنجامی حوکمڕانی خراپ و گەندەڵی چەند ساڵەیان ، کوردی کەرکوک و ناوچەکانی تر ژمارەیەکی زۆریان نەچون بۆ دەنگدان
بەمەش  حەڵقەی تاوان و پیلانگیڕی و نەزانیان بەرامبەر کەرکوک و ئەو ناوچانە گەیشتە ترۆپک وئەو خاڵەیان دا بەدەست عەرەب و تورکمان و حکومەتی عیراقیشەوە کە ئیتر کەی بیانەوی بە گویرەی ئەو دەستوری کورد خۆی دایناوەو پیی رازی بوە بۆ هەتا هەتا چارەنوسی ئەو ناوچانە بۆ بەرژەوەندی خۆیان یەکلا بکەنەوەو لەکوردستان بۆ هەمیشەیی دایانببڕن




PM:10:50:21/12/2023