ڤیدیۆ.. دێرێ گۆرانییەکی خۆی بەشێوەیەکی جیاواز دەڵێتەوە

کچە گۆرانیبێژی لاوی کورد دێرێ ئارام گۆرانییەکی خۆی بە ناوی (ئەفسوونگەر) بەشێوەیەکی جیاواز بڵاوکردەوە.

گۆرانیبێژی لاوی سلێمانی دێرێ ئارام لە چەناڵی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام ڤیدیۆیەکی نوێی خۆی بڵاوکردەوە کە وەک لە ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت دێرێ خۆی پیانۆ دەژەنێت و گۆرانییەکی خۆی بە ناوی (ئەفسوونگەر) بە ستایلێکی نوێ دەڵێتەوە. 

بەرهەمەکەی دێرێ کە لە ڕۆژی ١٥ی ٨ی ئەمساڵ بەشێوەی ڤیدیۆ گرافیک بڵاویکردەوە لە تێکستی خۆی و ئەسرین یوسیف زادەییە، دڵزار عابدی گۆرانییەكەی بۆ تۆماركردووە و هومان ئازما کاری میکس و ماسترینگی بۆ ئەنجامداوە. 

دێرێ ئارام ساڵی (٢٠٠٠) لە خانەوادەیەکی هونەری شاری سلێمانی لەدایکبووە، دەرچووی بەشی میوزیکی پەیمانگای هونەرە جوانەکانە، سەرەتای دەرکەوتنی دێرێ بۆ چوار ساڵ لەمەو پێش دەگەڕێتەوە، کە لەگەڵ هونەرمەندی کورد هەڵوێست بە گۆرانی هاوبەشی (ژیان لەگەڵ تۆ) ناوبانگی پەیدا کرد، هاوکات جگە لە (بیبینە) خاوەنی دوو بەرهەمی تایبەت بە خۆیەتی.


PM:06:02:23/12/2023