لە کاتی هەوڵدان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک، تۆمەتبارەکە رووبەڕووی مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان بووەتەوە و سێ کەسی لێ بریندار کردن.
عەلی جەمال قدوری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند" درەنگانێکی شەوی رابردوو، مەفرەزەیەکی پۆلیسی گەرمیان بۆ دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک چوون، بەڵام تۆمەتبارەکە بە چەکی کڵاشینکۆف و رومانە رووبەڕویان بووەتەوە".
رووداوەکە نزیک کاتژمێر١ی دوێنێ شەو، و نزیک گوندی ساڵەح ئاغا بووە.
عەلی جەمال قدوری راشیگەیاند" لە رووبەڕوبونەوەکەدا، دوو ئەفسەر و پۆلیسێک بریندار بوون، بەڵام، برینەکانیان سوکە".
وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان وتیشی" تۆمەتبارەکە هەڵاتووە و دەستگیر نەکراوە، لەئێستا هێزێکی تایبەتی پۆلیسی گەرمیان لە هەوڵی دەستگیرکردنی دایە".