گروپی ئێرانی ( ئیڤان باند) بۆ یەکەمجار کۆنسێرتێک بە بۆنەی سەری ساڵی نوێەوە لە دهۆک سازدەکات.
گروپئ ( ئیڤان باند) بۆ یەکەمجار لە دهۆک بەبۆنەی سەری ساڵی نوێەوە کۆنسێرتێک لە ٣١ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣.
کۆنسێرتەکە لە هۆڵی ئۆسکار سازدەکرێت و ستەیجێکی جیاواز و پرۆفیشناڵی لە رووی دەنگ و رووناکییەوە لە لایەن کۆمپانیای( بیدزی ستۆر)ەوە بۆ ئامادەکراوە.
ئیڤان باند لە ٢٠١٥ لە ئێران دامەزراوە و یەکەم بەرهەمی بەناوی 'ای عشق' بڵاوکردەوە و ناوبانگییەکی زۆری بەدەستهێنا، ڤیدیۆکلیپەکانی ئەو گرووپە بینەری زۆری هەیە و بەناوبانگترینیان بەناوی 'تو که معروفی'یە و بە لە چوار ڤیدیۆی جیاوازدا لە یوتیوب زیاتر لە ١٢٠ ملیۆن بینەری هەیە، ئەمە لە کاتێکدایە یوتیوب لە ئێران زۆر بەکار ناهێندرێت و بە فلتەر شکێن دەکرێتەوە.