فڕۆکەخانەی هەولێر بۆردوومان دەکرێت

دوانیوەرۆی ئەمڕۆ فڕۆکەخانەی هەولێر لە رێگای درۆنەوە سەرلەنوێ بۆردومانکرایەوە.

دژە تیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە "لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە، هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".

دژەتیرۆر ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات " بەگوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆری کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٥ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣، کاتژمێر ٤:٠٣ لە ڕێگەی درۆنێکی بۆمبڕێژکراوەوە هێرش کرایە سەر بنکەی سەربازیی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر".

ئەوە لە کاتێکدایە کە مقاومەی ئیسلامی لە راگەیاندنێکدا ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە بۆردومانی " بنکەی حەریریان لە نزیک فڕۆکەخانەی هەولێر کردووە". 

ئەو هێرشە نوێییە دوای هەفتەیەک راوەستانی هێڕشەکانی مقاوەمەی ئیسلامی بوو بۆ سەر بنکەکانی ئەمەریکا لە هەرێمی کوردستان.




PM:04:44:25/12/2023