لە سووریا فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران كوژرا

ئەمڕۆ دووشەممە، بەهۆی هێرشێكی ئیسرائیل لە نزیك دیمەشقی پایتەختی سوریا، فەرماندەیەكی باڵای سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامی ئێران كوژرا.

میدیای رەسمی کۆماری ئیسلامی ئێران بڵاویكردەوە" ئەمڕۆ رەزا موسەوی یەكێك لە فەرماندە باڵاكانی سوپای پاسداران، لە ئەنجامی هێرشێکی ئیسرائیل بۆسەر دیمەشقی پایتەختی سوریا كوژراوە". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، رەزا موسەوی یەكێك بوو لە راوێژكارە کۆنەکانی سوپای پاسداران لە سوریا و یەكێك لە هاوڕێكانی قاسم سولەیمانی فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران بووە.


PM:07:26:25/12/2023