دوای دابڕانی بۆ ماوەیەک لە کاری هونەری، هونەرمەندی گۆرانیبێژی ناسراوی کورد بڵند ئیبراهیم نوێترین کاری هونەری خۆی بەشێوەی هاوبەش لەگەڵ بێرژین كاپلان بڵاوكردەوە.
بڵند ئیبراهیم لە كەناڵی فەرمی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی یوتوب نوێترین بەرهەمی خۆی بە ناوی (یا تەمە) بەشێوەی ڤیدیۆ كلیپ بڵاوكردەوە كە بە هاوبەشی لەگەڵ گۆرانیبێژ بەرژین كاپلان بەشێوەی دوێت بەرهەمهاتووە.
بەرهەمە نوێکەی ئەو دوو گۆرانیبێژە لە تێكستی سەلمان شێخ مەمیە، بڵند خۆی ئاوازی بەرهەمەكەی ئامادەكردووە، هەروەها محەمەد جانۆ كاری دەرهێنانی بۆ ڤیدیۆ كلیپی گۆرانییەكە ئەنجامداوە.
بڵند ئیبراهیم لە ساڵی (١٩٧٧) لە پارێزگای دهۆک لە دایکبووە و سەرەتای کارە هونەریەکانیشی دەگەڕێتەوە بۆ چالاکیە هونەریەکانی قوتابخانەکەی، یهكهم گۆرانی له ساڵی (١٩٩٤) به ناوی (بهژن و باڵا) بڵاوكردووهتهوه، یهكهم ئهلبوومی به ناوی (ئهڤینێ) له ساڵی (١٩٩٨) بڵاوكردووهتهوه، چهندین كۆنسێرتی له ناوهوه و دهرهوهی ههرێمی كوردستان سازكردووه، خاوەنی چەندین ئەلبوم و ڤیدیۆ کلیپە، جگه له زاراوەی بادینی، چهند گۆرانییهكی به سۆرانی وتووه.