سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر شەنگال

سوپای تورکیا بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشی کردە سەر شەنگال و ٧ هاوڵاتی بوونە قوربانی.

ئەمرۆ پێنج شەممە ٢٨ی کانونی یەکەمی ٢٠٢٣،  بەپێی زانیاریەکان فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، نزیکەی کاتژمێر ١٨:٠٠ لە ناوچەی کۆرا سمۆقیا لە ناوچەی مەزارگە لە شارۆچکەی خانەسۆری سەر بەقەزای شەنگال سێ جار بۆردومان کرد.

هەر بەپێ زانیاریەکان تورکیا بۆردومانی ئەو کرێکارانەیان کردووە کە بیری ئاویان هەڵکەندووە ئه‌م ئێواره‌یه‌، لە ئەنجامی بۆردومانەکەدا پێنج کرێکار گیانیان لە دەستدا و دوو کرێکاریش بریندار بوون.


PM:11:00:28/12/2023