کچە گۆرانیبێژی لاوی باشوری کوردستان بە ساتیلێکی جیاواز وێنە نوێکانی خۆی بڵاوکردەوە و ساڵی نوێ پیرۆز دەکات.
بانە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) وێنەکانی خۆی بڵاوکردووەتەوە کە بۆتە جێی سەرنجی بەشێک لە بینەرەکانی و پیرۆزبای ساڵی نوێ لە هەوادارەکانی دەکات.
بانە شیروان خەڵکی شاری سلێمانییە و لە ساڵی ٢٠٠١ لە دایكبووە، لەگەڵ خانەوادەکەی لە دەرەوەی وڵات دەژی، بانه یەکێك بوو لە بەشداربووەکانی بەرنامەی (کورد ئایدڵ)ی کەناڵی کوردسات، سەرەتا بە وتنی گۆرانی ئینگلیزی بەشداری کرد و ههتا كۆتا قۆناغی پرۆگرامهكه مایهوه، هاوکات لە دوای بەشداریکردنی لە بەرنامەکە ناوبانگی دەرکردووە و خاوەنی چەند گۆرانی و ڤیدیۆ کلیپە و، ئێستا زیاتر گۆرانی بە زمانی ئینگلیزی دەڵێت و زیاتر لە بەریتانیا دەژی.