هاوڵاتییەکی دانیشتوی کەرکوک دوای برینداربوونی دەستی بە کۆسەرە دەگەیەندرێتە نەخۆشخانە و دوایی نەشتەرگەرتی گیان لەدەستدەدات و کەسوکارەکەی دەڵێن" گومانمان لە مردنەکەی هەیە".
هاوڵاتییەک بە ناوی ( سەلاح جەبار) کە تەمەنی ٦١ ساڵە و دانیشتوی کەرکوکە دوای برینداربوونی دەستی بەهۆی کۆسەرە بۆ وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی نەخۆشخانە دەکرێت بەڵام، دوای نەشتەرگەری گیانی لەدەست دەدات.
لەمبارەوەیە کەسوکاری ئەم هاوڵاتییە رایانگەیاندووە" لە بەردەمی ماڵەکەیان بەهۆی بڕینەوەی دار بە کۆسەرە دەستی برینداربوو، دواتر بۆ چارەسەر گەیەندراوهته نەخۆشخانە".
کەسوکارەکهی باس لهوهشدهكهن" بەهۆی هەڵەی پزیشکەوە له كاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری گیانی لەدەستداوه".
بنەماڵەکەی تا ئێستا هیچ زانیارییەکی تریان ئاشکرا نەکردووە و داوای لێکۆڵینەوە لە مردنەکەی دەکەن.