کەسێک بە تۆمەتی کوشتنی پۆلیسەکەی کەرکوک دەستگیرکرا

لە سنووری پارێزگای کەرکوک کەسێک دەستگیرکرا کە ڕۆژی پێنجشەممەی رابردوو لە ناو بازاڕی لەنگەی پارێزگاکە پۆلسێکی کوشت و یەکێکی دیکەشی بریندارکرد.
 
سەرچاوەیەکی ئاگادار لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای کەرکوک، ئەمڕۆ دووشەممە ١ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٣ لە لێدوانێکدا بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" لە ناحیەی لەیلانی کەرکوک تۆمەتبارێک بە گومانی کوشتنی پۆلیسەکەی بازاڕی لەنگەی کەرکوک دەستگیرکراوە و لە ئێستادا رەوانەی لێکۆلێنەوە کراوە". 
 
وتیشی" بێجگە لەو حاڵەتە چەند کەسێکی دیکەش بەتۆمەتی تێوەگلان لەو رووداوە دەستگیرکراون، بەڵام لە ئێستادا لێکۆڵینەوەیان لەگەڵدا دەکرێت". 

رۆژی پێنج شەممە ٢٨ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٣ لەناو بازاڕی لەنگەی کەرکوک تەقە لە دوو کارمەندی پۆلیس کرا و یەکێکیان کوژراو و یەکێکی دیکەشیان برینداربوو، ژنێکیش کە لە نزیک شوێنی رووداوەکە بوو بە سووکی بریندارکرا. 


PM:06:46:01/01/2024