لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی هەولێر دەنگێکى گەورە بیسترا

کەمێک پێش ئێستا لە نزیک فڕۆکەخانەى نێودەوڵەتی پارێزگای هەولێر دەنگێکى گەورە بیسترا.

بەپێی زانیارییەکانی ماڵپەڕی (سپی)، بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کە هاوکاتە لەگەڵ دووەم ڕۆژی ساڵی نوێدا، بۆجارێکی دیکە لە ڕێگەی درۆنەوە هێرشکرایە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و سیستمی بەرپەرچدانەوەی هاوپەیمانان لە ئاسمانەوە تەقاندییەوە.

لای خۆشیەوە دژەتیرۆری کوردستان بڵاویکردەوە" کاتژمێر (٩:٥٢) بەیانی ئەمڕۆ درۆنێکی بۆمبڕێژکراو کە لە لایەن میلیشیا لە یاسا دەرچووەکانەوە ئاراستەی بنکەی سەربازی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر کرابوو، تێکشکێندراو خرایە خوارەوە". 

بەپێی ئامارێکی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پنتاگۆن)، لە ماوەی سێ مانگی ڕابردوودا زیاتر لە (١٠٠) جار هێرشکراوەتە سەر بنکەکانیان لە عێراق و سوریا.


AM:10:14:02/01/2024