گۆرانیبێژی لوبنانی و عەرەب، هەیفا وەهبی لە کاتی بەڕێوەچوونی شەوە ئاهەنگێک هەوادارێکی دەچێتە سەر ستەیج و کۆسێرتەکە بە هەیفا رادەگرێت داوای وینەی سێڵڤی گرتنی لێدەکات.
هەیفا وەهبی له بهیروتی پایتهختی لوبنان لە شەوی سەری ساڵدا شهوه ئاههنگێكی بە جلێکی سووری سەرنجڕاکێشەوە سازکرد کە تیایدا ژمارهیهكی زۆر له ههوادارهكانی بهشداربوون.
له میانی بەڕێوەچوونی ئاههنگهكهدا کاتێک یەکێک لە هەوادارەکانی هەیفا هەڵیکوتایە سەر شانۆ و هەوڵیدا وێنەیەکی لەگەڵدا بگرێت، بهڵام كارمهندانی سیكوریتی ڕێگریان لێكرد و دەستبەجێ هەوڵیاندا ڕێگری لێبکەن و لە شوێنەکە دووریبخەنەوە کە ئەوەش کاردانەوەی چاوەڕواننەکراوی لە تۆڕەکۆمەڵایەتییەکاندا بە دوای خۆیدا هێنا.
هەروەها دواتر هەیفا بڕیاریدا دەرفەت بەو گەنجە بدات کە لەسەر شانۆ لێی نزیک بێتەوە و ڕێگەی پێدا چەند وێنە و ڤیدیۆیەکی لەگەڵدا بگرێت.
هەیفا وەهبی تەمەنی ٤٩ ساڵەو تا ئێستا بەیەکێک لە هونەرمەندە دیارەکانی سەر ئاستی عەرەبی و جیهانی ناسراوە، هەیفا وەهبی یەکێکە لەو ١٠٠ ئافرەتە شۆخەی دنیا، ئەو لە خێزانێکی موسڵمانی شیعە مەزهەبی لوبنان لە دایکبووە، دایکی میسریە و باوکی لوبنانی.
ئەم ئەستێرەیە بۆ جاری سێیەم لە ساڵی ٢٠٠٩ دا هاوسەرگیری لەگەڵ بازرگانی میسری ئەحمەد ئەبوو هەشیمە دەکات تەنیا ٤ ساڵ لەگەڵ یەکتر دەمێننهوه و جیا دەبنەوە، تا ئێستاش نەزانراوە کە ئەم گۆرانیبێژە بە نهێنی چەند جار هاوسەرگیری کردووە.