کەشناسی هەرێم هاوڵاتیان ئاگادار دەکات بەهۆی دروستبوونی تەمەوە ئاگاداری خۆیان بن.
کەشناسی هەرێم لە راگەیەندراوێکدا هۆشداری دایه هاوڵاتییان و شوفێران به‌وه‌ی كه له شه‌قامه‌كاندا ئاگاداری خۆیان بن، چونكه ئه‌مشه‌و تا به‌یانی له زۆربه‌ی ناوچه‌كانی هه‌رێمی كوردستان ته‌مومژ دروست ده‌بێت.
لە راگەیەندراوەکەی کەشناسی هەرێمدا هاتووە" لە دوای نیوەشەو تا کاتەکانی بەیانی زوو ئەگەری دروستبوونی تەمێکی مامناوەند هەیە".
سه‌باره‌ت به‌و ناوچانه‌ی كه ته‌مه‌كه ده‌یانگرێته‌وه، رایگه‌یاند" ته‌مومژه‌كه له ناوچەکانی رۆژئاوای هەولێر و سنووری بەردەڕه‌ش و پارێزگه‌ی دهۆک و هەروەها سنووری پارێزگه‌ی کەرکووک و سنووری کۆیە و هەندێک ناوچەی پارێزگه‌ی سلێمانی و ئیدارەی ڕاپەڕین ده‌گرێته‌وه".