وێنە.. قاسم سلێمانی لەگەڵ پێشمەرگە زەرەری هەیە، یان زیان

بڵاوبوونەوە وێنەی قاسم سلێمانی بەرپرسی سوپای قودس سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە گەڵ ژمارەیەك لە هێزی پێشمەرگەی كوردستان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی هەرا دەنێتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی سپی ئەم وێنەیە رۆژی ٣ی تشرینی یەکەمە لە نێو هێزی پێشمەرگە لە گەرمیان گیراوە.
چاودێرێک ئاماژەی بۆ ئەوە کرد کە بلآوبوونەوەی ئەم وێنەیە لەڕووی سیاسی و ئەمنیشەوە زەرەری زۆرە، بەتایبەتی لای ئەمەریکییەکان کە هەمیشە کورد بە( تایبەتی ناوچەکانی زۆنگی سەوز) بە لایەنگرێکی سەرسەختی ئێران دەزانن.
ئەو سەرچآوەیە وتی" قاسمی سلێمانی و بەرپرسە سەربازی و ئەمنییە گەورەکانی ئێران، رۆژانە لە نێو سووپای عێراقدان کەس نایزانێت، بەلآم یەک جار بێنە کوردستان، یەکسەر بلآودەبێتەوە".

لەتۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوكیش، بڵاوبوونەوەی ئەم وێنەیە لەلایەن ژمارەیەك لە هەڵسوڕاوانی سیاسی رۆژهەڵاتی كوردستان توشی رەخنە‌و گازندە دەبێتەوە.




PM:01:05:06/10/2014