ئەمڕۆ شاندێکی حکومەتی هەرێم بۆ چارەسەری پرسی مووچە سەردانی بەغدا دەکات

ئەمڕۆ شاندی حکومەت دەچێتەوه‌ بەغدا و سەردانەکەش بۆ چارەسەریی پرسی مووچەی مووچەخۆران ‌و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەبێت.

ئەمڕۆ شەممە ٦ی کانوونی دووەم٢٠٢٤ شاندێکی باڵای حکومەتی هەرێم به ‌سه‌رۆكایه‌تی وه‌زیری دارایی، بۆ گفتوگۆکردن لەبارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەچێتە بەغدا و لەگەڵ بەرپرسانی وەزارەتی دارایی عێراق کۆدەبنەوە.  

شاندەکەی حکومەتی هەرێمی کوردستان پێکدێت لە ئاوات شێخ جەناب، وەزیری دارایی و ئابووری، ئومێد سەباح، سەرۆکی دیوانی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، ئامانج رەحیم، سکرتێری ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان و عەبدولحەکیم خەسرۆ، سەرۆکی فەرمانگەی هاوئاهەنگی و بەدواداچوونی هەرێمی کوردستان، و لەگەڵ بەرپرسانی بە‌غدا باس لە مووچە نەنێردراوەکانی ٢٠٢٣ و بودجەی ٢٠٢٤ دەکەن.
 
 
 




AM:10:43:06/01/2024