هەولێر.. پێنج کیلۆ مادەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی ماددە هۆشبەرەکان ڕایگەیاند" سێ بازرگانی ماددەی هۆشبەر دەستگیرکران، هاوکات دەستگیرا بەسەر مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ".

بەڕێوەبەرایەتی نەهێشتنی مادە هۆشبەرەکان ڕاگەیەندراوێكی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند" دوای ئەوەی لە چەند رۆژی ڕابردوو زانیاری ئەوەمان پێگەیشت کەوا بڕی ٥ پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ هێنراوەتە ناو شاری هەولێر بە مەبەستی فرۆشتن و ساغکردنەوەی، پاشان لەلایەن تیمەکانی بەڕێوەبەرایەتیەکەمان لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی ورد ئەنجامدرا".

ئاماژەی بەوەشکرد، توانرا شوێنی دوو کەسی بیانی لە هۆتێلێک دەستنیشان بکرێت، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاساییش، لە شەوی  ٥ی کانونی دووەمی ٢٠٢٤ سێ کەس دەستگیرکران، لە ئەنجامی لێکۆڵینەوە بڕی ٥ پێنج کیلۆگرام مادەی هۆشبەر لە جۆری کریستاڵ لەناو ئۆتۆمبێلەکەیان کە زۆر بە وردی جێسازی بۆکرابوو، دۆزرایەوە و دەستی بەسەرداگیرا.



AM:11:56:06/01/2024