رۆژهەڵات ..شەڕ لە نێوان هێزێکی سووپای پاسدارن و هێزێکی نەناسراودا روویدا

ئەمڕۆ یەک شەممە ٧ ی کانوونی دووەم لە ناوچەی کامیران لە رۆژهەلآتی کوردستان شەڕ لە نێوان سوپای پاسداران و هێزێکی نەناسراودا روویدا.

بەپێی راگەیاندنی تۆڕی مافەکانی مرۆڤی رۆژهەلآتی کوردستان "چەکدارانی سپای پاسدارانی ڕژێمی ئێران لە نیوەڕۆی ئەمڕۆ یەکشەممە ١٧وە دەستیان بە تۆپباران و گولـلەباران چیای شاهۆ لە نزیک گوندی "لون سادات" سەر بە شاری کامیاران کردووە".

ئەو ماڵپەڕە ئاماژە بۆ ئەوە دەکات، دەنگی تەقە و گولـلەبارانکردنی ناوچەکە تا ئەم ساتەش دەبیسترێت.

تۆڕی مافەکانی مرۆڤی کوردستان ڕایگەیاندووە" سووپای پاسداران ماوەی دوو ڕۆژە هاتوچۆی هاوڵاتیانی بۆ چیای شاهۆ قەدەغە کردووە".

تا ئێستا ناسنامەی ئەو هێزە دیارنییە کە سووپای پاسدارن لەو ناوچەیەی رۆژهەلآتی کوردستان هێرشیکردۆتە سەری.



PM:04:12:07/01/2024