پەیوەندییەکی مباپێ و پێرێز ئاشکرا دەبێت

رۆژنامەنووسی ناسراو ماریۆ کۆرتیگانا لە (زە ئەتلەتیک) بڵاویکردۆتەوە،  هێشتا پەیوەندی ڕاستەوخۆی نێوان فلۆرێنتینۆ پێرێزی سەرۆکی ریاڵ مەدرید و کیلیان مباپێ هەیەو قسە لەگەڵ یەکتری دەکەن.

بە قسەی سەرچاوەکە  لەم پەیوەندیانەدا کیلیان مباپێ  پشتڕاستی کردەوە کە دەیەوێت بۆ یانەی ڕیال مەدرید یاری بکات بەڵام لەناو یانەکەدا گومان هەیە لەسەر بڕیاری کۆتایی یاریزانەکە.

  هەروەها ڕیال مەدرید هەموو هەوڵێک دەدات بۆ گواستنەوەی کیلیان مباپێ و ئێستاش تۆپەکە  لە یاریگای کیلیان مباپێیە بۆ ئەوەی داهاتووی خۆی یەکلایی بکاتەوە.  ڕیال مەدرید دەیەوێت یاریزانەکە بە زووترین کات بڕیارەکەی ئاشکرا بکات.


PM:04:48:07/01/2024