پەروەردەی سلێمانی لە نوسراوێکدا وادەی دەستپێكردنەوەی دەوامی راگەیاند و دەڵێت" خوێندكاران چاوه‌ڕوانی دڵسۆزی مامۆستایانن بۆئه‌وه‌ی ئه‌مساڵ خوێندنیان نه‌فه‌وتێت".
بەپێی نوسراوێكی په‌روه‌رده‌ی سلێمانی كه واژۆی دڵشاد عومه‌ر به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی په‌روه‌رده‌ی له‌سه‌ره و ئاڕاسته‌ی به‌ڕێوه‌به‌رێتی په‌روه‌رده‌ی هه‌ریه‌ك له (رۆژئاوا، رۆژهه‌ڵات، قه‌ره‌داغ، سه‌یدسادق، ده‌ربه‌ندیخان، شاره‌زور، شارباژێڕ، پێنجوێن، دوكان، چه‌مچه‌ماڵ) كراوه، تێیدا هاتووە" دوای وەرگرتنی یاداشتی ئەنجوومەنی سەرتاسەری فەرمانبەران و مامۆستایانی ناڕازی و وەڵامدانەوەی لەلایەن وەزارەتی پەروەردەوە بەشێوەیەكی ئەرێنی كە پشتگیری لە داوا رەواكانی مامۆستایان دەكەین و سوپاسی لە خۆبردووی مامۆستایان دەكەین".
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، داواكارن له سه‌رجه‌م ناوه‌نده‌كانی خوێندن له رۆژی سێشه‌ممه ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ ده‌ست به پرۆسه‌ی خوێندن بكه‌نه‌وه، له‌به‌رئه‌وه‌ی خوێندكاران چاوه‌ڕوانی دڵسۆزیتانن بۆئه‌وه‌ی ئه‌مساڵی خوێندنیان نه‌فه‌وتێت.
ئەمڕۆ یەکشەممە ئەنجوومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا وەڵامی وەزارەتی پەروەردەیان دایەوە و ڕایانگه‌یاند" سبەی‌نێ لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان بایکۆت و خۆپیشاندانی بەرفراوان ئەنجام دەدەین، تاکە ڕێگەش بۆ دەستپێکردنەوەی خوێندنێکی تەندروست جێبەجێکردنی داواکارییەکانمانە".