ئێوارەی ئەمڕۆ یەکشەممە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشکرایهوه سەر بنکەیەکی هێزەکانی ئەمریکا لە سنووری حەسەکە.
گروپی مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق لە ڕاگەیەندراوێکدا بهرپرسیارێتی خۆیان له هێرشهكه راگهیاند و ئاماژە بەوەدەکەن، لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە هێرشیانكردووهته سهر بنکەی سەربازی (قەسرەک) کە دەکەوێتە سنوورەکانی حەسەکە لە سووریا و هێزەکانی ئەمریکای تێیدا جێگرن.
ئاماژەیان بەوەشکردووە، هەر ئەمڕۆ بارەگایەکی ئیسرائیلیان لە ناوچەی جۆلان کردووەتە ئامانج.
هەر دوێنێ دوو بنکەی هێزەکانی ئەمریکا (تەنەف و شەدادی) لە سووریا لە ڕێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کرانە ئامانج.