وێنە.. کچی شاعیرێکی ناسراوی کورد کۆچی دوایی کرد

ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لانە کچی شاعیری ناسراوی دیاری کورد ئیسماعیل محەمەد، بەهۆی نەخۆشی شێرپەنجەوە کۆچی دوایی کرد. 

ئیسماعیل محەمەدی باوکی پێش مەرگی کچەکەی کۆتا هۆنراوەی بە ناوی (گیانم نەزری گیانت) بۆی نوسیبوو کە لەلایەن گۆرانیبێژ بێباک ئەمیرەوە بە گۆرانی وترایەوە و لە ئاوازی ئەفشین شوکرییە،

دوێنێ یەکشەممە لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبووک ئیسماعیل محەمەد ڤیدیۆی گۆرانییەکەی بڵاوکردەوە و لەسەری نووسیوە (پێشكەشە بە لانەی كچم). 

لانە کچی ئیسماعیل محەمەد شاعیر و نووسەرە، هاوسەری هونەرمەند هاوکار جەمال کابانە و خاوەنی منداڵێکن، ئێوارەی ئەمڕۆ بەهۆی نەخۆشییەکەوە کۆچی دوایی کرد. 


PM:07:54:08/01/2024