بە مووشەک سێ بنكەی ئەمریكا لە سووریا کرانە ئامانج

دوای کێڵگەی عومەر ئەمڕۆ دووشەممە كێڵگەی (كویكۆ و خرابجین) لە حەسەکە بە مووشەک کرانە ئامانج. 

ڕامین عەبدولڕەحمان بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، ئەمڕۆ ٨ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ بە میدیاکانی ڕاگەیاندووە" ئەمڕۆ بنكەیەكی هێزەکانی ئەمریكا لە نزیك كێڵگەی كویكۆ لە باكووری ڕۆژهەڵاتی سووریا و خرابجین لە حەسەکە كرانە ئامانج". 

ئاماژەی بەوەشکردووە، هێرشەكە لە ڕێگەی چەند مووشەكێكەوە بووە، بەڵام تا ئێستا ژمارەی زیانە گیانی و ماددییەكان نەزانراوە.

دوای سەرهەڵدانی گرژییەكانی نێوان چەكدارانی حەماس و سوپای ئیسرائیل لە کەرتی غەزە، بنكە سەربازییەكانی ئەمریكا لە عێراق و سووریا بە مووشەك و فڕۆكەی بێفڕۆكەوان کراوەتە ئامانج. 


PM:08:34:08/01/2024