بەرەبەیانی ئەمڕۆ سێشەممە ٩ی کانوونی دووەمی ٢٠٢٤ لە رووداوێکى سەختی هاتووچۆدا لەناو سەنتەری قەزاى بەردەڕەش دوو کرێکاری ژینگە پارێز گیانیان لەدەستدا.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای دهۆک رایگەیاندووە" کاتژمێر (٧:٣٠) خولەکی بەیانی ئەمڕۆ لەناو سەنتەری قەزای بەردەڕەش رووداوێکی سەختی هاتووچۆ لە نێوان ئۆتۆمبێلێک و تراکتۆرێکی شارەوانی روویداوە".
ئاماژەی بەوەشکردووە، بەهۆی ڕووداوەکەوە سێ کرێکاری ژینگە پارێز برینداربوون و دوو کرێکاریش گیانیان لەدەستداوە.
لە ئێستاشدا بریندارەکان بە مەبەستی وەرگرتنی چارەسەر رەوانەی تەندروستی ئاکرێ کراون کە دوانیان دۆخى تەندروستیان ناجێگیرە.