پێکهاتەی چاوەڕوانکراوی ڕیال مەدرید ئەگەر مباپێ پەیوەندی بە یانەکەوە بکات

 دوێنێ دووشەممە ڕاپۆرتە فەرەنسییەکان ئاشکرایان کرد کە ڕێککەوتنێک لە نێوان مباپێ و ڕیال مەدریددا هەبووە.

 ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکانی ئینگلتەرا باسیان لە شێوەی چاوەڕوانکراوی یانەی ڕیال مەدریدی ئیسپانی کردووە ئەگەر کیلیان مباپێ ئەستێرەی یانەی پاریس سانجێرمان و هەڵبژاردەی فەرەنسا پەیوەندی بەو یانەیەوە بکات.



 سەرەڕای هەواڵە ناکۆکەکان سەبارەت بەو گرێبەستە، بەڵام گواستنەوەی کیلیان مباپێ بۆ ڕیال مەدرید بەهێزترە لە مانەوەی لەگەڵ پاریس سانجێرمان، بەپێی ڕۆژنامەی زە ئەتلەتیکی بەریتانی.

 ڕۆژنامەی سەن دوو پێکهاتەی ڕیال مەدریدی بڵاوکردەوە بۆ وەرزی داهاتوو ئەگەر کیلیان مباپێ پەیوەندی بە یانەی ڕیال مەدریدەوە بکات، لەنێویاندا گۆڕینی پلانی ئێستای تیپەکە لە 4/4/2 بۆ 4/3/3.

 یەکەم پێکهاتە لەگەڵ گەڕانەوەی جود بێلینگهام بۆ ئەوەی ببێتە یاریزانی سێیەم لە پلانی هێڵی ناوەڕاستدا، مباپێ وەک سەرە ڕم ڕاستەوخۆ یاری دەکات، لە پشتیەوە ڤینیسیۆس جونیۆر و ڕۆدریگۆ گۆس.

 لە پێکهاتەی دووەمدا گرێبەستێکی دیکەی ئەگەری بۆ ڕیال مەدرید لەخۆگرتبوو، ئەویش برۆنۆ گویماریش ئەستێرەی یانەی نیوکاسڵ بوو، کە هەروەها وەک یاریزانێکی ناوەڕاست لە هەمان پێکهاتەدا جێگیرکرا.


 چوامینی فەرەنسی لە پلانی زە سەن بەردەوام بوو لە یاریکردنی وەکو بەرگریکاری ناوەڕاست، دەیڤید ئالابا بە شێوەیەکی بەردەوام دەچێتە پۆستی بەرگریکاری چەپەوە.



 پێشبینی دەکرێت پێکهاتەی ڕیال مەدرید بەم شێوەیە بێت ئەگەر هێرشبەرە فەرەنسییەکە پەیوەندی بکات:

 کۆرتوا

 کارڤاخال، ڕودیگەر، میلیتاو، مێندی یان (ئەلفۆنسۆ دەیڤز ئەگەر هاتە یانەکە )

 ڤاڵڤێردی، چوامێنی، کاماڤینگا یان (کرۆس)

 بێلینگهام

 ڤینیسیۆس، مباپێ


AM:10:52:09/01/2024