دیوانییە.. لە ئۆپراسیۆنێکدا چوار پۆلیس گیانیان لەدەستدا

لە کاتی بەڕێوەچوونی ئۆپراسیۆنێک بۆ ئازادکردنی کچە رفێنراوێک، ئەفسەرێک و دوو پۆلیسی بەرەنگاربوونەوەی تاوانی دیوانییە گیانیان لەدەستدا.

وەزارەتی ناوخۆی عێراق لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند" لە ناحیەی دەغارە باندێک کە هەستابوون بە رفاندنی کچێک، رووبەڕووی هێزەکانی پۆلیس بوونەوە".

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئەنجامی ئەو ئۆپراسیۆنەدا ئەفسەرێک و دوو پۆلیس و ئەندامێکی باندەکە کوژران، هەروەها دوو ئەندامی دیکەی باندەکە برینداربوون و چواری دیکەش دەستگیرکراون، کە دووانیان ژنن.

وەزارەتی ناوخۆ دەڵێت" لە ئێستادا ئەندامانی باندەکە راگیراون و بە پێی مادەی ٤٠٤ لە یاسای سزادانی عێراقی لێکۆڵینەوەیان لەگەڵ دەکرێت".



PM:08:23:10/01/2024