ئاژانسی یۆنهاپ به پشتبه‌ستن به ده‌زگای كه‌شناسی كۆریای باشور ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه ڕایگه‌یاند، "بومه‌له‌رزه‌یه‌ك به گوڕی ٢.٤ پله به‌پێوه‌ری رێخته‌ر له نزیك شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی له كۆریای باكور ڕویداوه".
ده‌زگای كه‌شناسی كۆریای باشور بڵاویكرده‌وه، بومه‌له‌رزه‌كه ناوچه‌یه‌كی ٤١ كیلۆمه‌تر له باكوری ڕۆژئاوای كێلجو ڕویداوه كه شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمیه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، پێده‌چێت بومه‌له‌رزه‌كه به‌هۆی هۆكاری سروشتییه‌وه ڕویدابێت، تاوه‌كو ئێستاش ده‌رئه‌نجامه‌كانی نه‌زانراون.
شاره‌زایان ده‌ڵێن، "زه‌وی كێلجو وه‌ك ناوچه‌یه‌كی گرانیت له سه‌ره‌تادا سه‌قامگیر بوه، به‌ڵام ڕه‌نگه دوباره‌بونه‌وه‌ی تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كان وایكردبێت كه ناجێگیر بێت".
ناوچه‌ی كێلجو شوێنی تاقیكردنه‌وه‌ی ئه‌تۆمی بونگگی رییه كه كۆریای باكور هه‌ر شه‌ش تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی تێدا ئه‌نجامداوه و به ناوچه‌یه‌كی بومه‌له‌رزه هه‌ژمار ده‌كرێت.