بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە

بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرتی سلێمانی بڵاویکردەوە، ئەو هاووڵاتیانەی بەشێوەی ئەلکترۆنی تۆمار نەکراون و ناویان نییە دەبێت پارەی زیادە بدەن.

لە بڵاوکراوەیەکدا بەڕێوەبەرایەتییەکە ئاماژە بەوەدەکات،  بۆسەرەگرتن و پێدانی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی (حجز اڵالکترونی)  پیویستە هاوولاتیان سکانی  (QR)ی تایبەت بکەن کە لە پەڕەی تایبەتی و سایتی بەڕێوەبەرایەتی بڵاودەکرێتەوە، بۆ ئەوەی نۆرەیان بۆ بنوسرێت و کارەکانیان بۆ ڕایی بکرێت، چ بەمەبەستی تازەکردنەوە یان دەرهێنانی پاسپۆرت.

ئاماژەی بەوەشکرد، کاتی سکانکردنەکە شەوی پێنج شەممە لەسەر هەینی بەدواوە ،دوای کاتژمێر(٩)ی شەو دەست پێ ئەکات دەبێت هاووڵاتیان سکانی بکەن ئەگەر نا سوێن نامێنیت.

جەختیشیکردەوە، هەر هاووڵاتیەک حجزی ئەلیکترۆنی بۆ نەکرا پێویستە (١٠٠،٠٠٠) سەد هەزار دینار رسومات زیادەبدات.

لە ڕێی ئەم لینکەوە دەتوانیت سەرەگرتن بۆ پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی ئەنجام بدەیت :-

https://www.epp.iq/home


PM:10:41:11/01/2024