فڕۆکەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێل لە قەزای ئامێدی بۆردوومان دەکەن

فڕۆکەکانی تورکیا دوو ئۆتۆمبێل لە قەزای ئامێدی دەکەنە ئامانج و بەهۆیەوە ٤ کەس گیانیان لەدەستداوە.

کەمێک پێش ئێستا پەیامنێری (سپی) رایگەیاند" فڕۆکەکانی تورکیا لەسەر رێگای گوندی دێرەشێ نزیک  جادەی سەرەکی نێوان ناحیەی دێرەلۆگ بۆ قەزای ئامێدی دوو ئۆتۆمبێلیان بۆردوومان کرد".

پەیامنێری سپی ئاماژەی بەوەشداوە ٤ کەس لە گریلاکانی ( پەکەکە) لە ناو ئۆتۆمبێلەکان دابون و گیانیان لەدەستداوە.

بەپێی زانیارییەکان ئوتومبێلەکانی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بون، بەڵام ئەو شوێنەی لێی بۆردومان کراوە نزیک لە یەکێک لە بازگەکانی هێزی پێشمەرگەیە.

بۆ بینی ڤیدیۆکە جوێنی تیلیگرامی سپی بکەن.




PM:03:16:12/01/2024